“عەلیڕەزا موقەدەسی “سەرۆکی گشتیی گومڕگی ڕژیمی ئیسلامی، هاوسەنگیی ئابووریی ڕژیمی لە پێنج مانگی ڕابردوودا “نەرێنی “وەسف کردووە و وتوویەتی کە پێنج ملیۆن تۆن کاڵای بنەڕەتی لە گومڕگەکاندا بێکەڵک ماونەتەوە.
بەپێی قسەی ئەو کاربەدەستەی ڕژیم، ڕێژەی هەناردەی کاڵا بنەڕەتییەکان لەو ماوەیەدا ٤٤ ملیۆن تۆن بە نرخی ٢٠میلیارد و ٩٢٤ میلیۆن دۆلار بووە کە لە چاو ساڵی ڕابردوو لەگەڵ کەمبوونەوەی “٣.٥ ” لەسەدی لە کێش و لەگەڵ زیادبوونی “٢١.٣٢ ” لەسەدی لە نرخدا بەرەوڕوو بووە و ڕێژەی هاوردەکردنی کاڵا لە ئێران لەگەڵ کەمی “٨.٥٣ “تۆنی لە کێش و زیادبوونی “١٩.٦٥” دۆلاری لە نرخدا بەرەوڕوو بووە کە لەچاو ساڵی پێشوو کە لە کێشدا “١٤” میلیۆن تۆن و “٢١ میلیارد و ٦٦٥” ملیۆن دۆلار بووە، هاوسەنگیی ئابووریی نەرێنی نیشان دەدات.
بەپێی ئامارەکان لە ئێستادا زیاتر لە پێنج ملیۆن تۆن کاڵای بنەڕەتی لە بەندەر و قەراخ ئاوەکان ڕاگیراون.