فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی كرماشان بە هۆی نه‌بوونی خۆراك بۆ مەڕوماڵاتەکانیان
دوشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۱   |  29-08-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی خه‌رمانان، جووتیارانی كرماشان بە هۆی دابین نه‌كردنی خۆراك بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ جووتیارانی ناڕازی، كاتێك سه‌ردانی ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی خۆراك بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان، گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن له‌ پێدانی پشكه‌كانیان و بۆ هه‌ر ئاژه‌ڵێك ته‌نیا پێنج كیلۆ خۆراك ئه‌ده‌ن ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌حاڵێكدا هه‌ر ئاژه‌ڵێك چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ خۆراكی پێویسته‌. هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌ كاتێك جووتیاران ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن به‌ شێوه‌یه‌كی ناشیاو له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ه‌ن و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر له‌ ڕیزدا ده‌یانوه‌ستێنن.