فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی ٢ هاوڵاتی بانە
سێشەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۱   |  30-08-2022

دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ڕێبوار تالبی و محەممەد بایندەرە کە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون، چارەنووسیان نادیارە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هەفتەی ڕابردوو ڕێبوار تالبی و محەممەد بایندەرەیان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەیان گواستوونەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم دوو هاووڵاتییە ئەوانیان داوەتە بەر ئازار و ئەشکەنجە و دەستیان بە سەر مۆبایلەکانیاندا گرتووە.

ئێستا دوای تێپەڕبوونی یەک هەفتە لە دەستبەسەری ئەم دوو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.️