ئازاد بوونی مامۆستایەکی زمانی کوردی لە شاری سنە
سێشەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۱   |  21-06-2022
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان، کەیومەرس لەتیفی مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە دوای زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەر بوون، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دۆسیەکەی لە دادگا، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد بوو.
شایانی باسە کە کەیومەرس لەتیفی، کە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان لە زیندان دا بوو، لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها دیتنی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.