ئازادکرانی مستەفا حەمدی بەدوای دانانی بارمتە
دوشەممە ۲۴-۰۲-۱۴۰۳   |  13-05-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵان، مستەفا حەمدی چالاکی بواری ڕاگەیاندن و خەڵکی شاری سەقز، دوای تێپەڕبوونی ٣٤ ڕۆژ بەندکران، بەدانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مستەفا حەمدی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەست پێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە “پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” تۆمەتبار کراوە. جێگای ئاماژەیە، مستەفا حەمدی بەڕێوەبەری کەناڵی “پرسمان”ی سەقز، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە، لە تەلاری میلادی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو.