فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بە قەراری وەسیقە
شەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۰   |  29-01-2022

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “نەی” سەربە شاری مەیوان پاش ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و سنە بە وەسیقەی ١٥٠ ملیۆن تمەن و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.

فاڕووق نیک پەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی مانگی سەرماوەزی ١٤٠٠ لەگەڵ ئامۆزاکەی “محەممەد نیک پەی” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە گەردەنەی سەڵەوات ئابادی سنە دەستبەسەرکرابوون.