ئازادکرانی چالاکێکی مەدەنی بە دانانی بارمتە
دوشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۱   |  30-01-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی مانگی ڕێبەندان، “ئیدریس مێنبەری”، چالاکی مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەنی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی (نەوژین)، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیارد تمەن و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت، ناوبراو لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی مانگی ڕەزبەرەوە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو.