فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی ڕەوشەنەک مەلایی عەلیشا بەدوای لێدانی شەلاق لە زیندانی وەرامین
سێشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۳   |  03-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دوایانەدا “ڕەوشەنەک مەلایی عەلیشا” تەمەن ٢٥ ساڵ، بەدوای تێپەڕبوونی سێ حەفتە و دەستبەسەر کرانی لە بەندی ٨ی زیندانی قەرچەکی وەرامین، ئازاد کراوە.
شایانی باسە، ناوبراو لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم بە ٧٤ زەربە شەلاق مەحکووم کرابوو کە لە کاتی ئازاد کرانی ١٧ زەربەی لێدراوە و ٥٧ زەربەکەی دیکە بەهۆی ئەو ماوەیە کە لە زیندان ڕاگیراوە، بەخشراوە. جێگای ئاماژەیە، ڕەوشەنەک مەلایی عەلیشا، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، ڕاپێچی زیندانی وەرامین کرابوو