فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی ئومید قەدیمی بە دانانی بارمتە لە شاری سنە
چوارشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۲   |  27-09-2023

ڕۆژی سێشەممە، ٤ی ڕەزبەر، ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژینا، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٣٠٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنە ئازاد بوو.
ئومید قەدیمی، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی خەرمانان، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ شوێنی کارەکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی دیواندەرەدا بە بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەر کراوە و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنە ڕاگوێزراوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.