فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی ئومێد شامحەممەدی، مامۆستای خەڵکی دیواندەرە، بەپێبەندی ئەلیکترۆنییەوە
پێنجشەممە ۰۸-۰۴-۱۴۰۲   |  29-06-2023

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئومێد شامحەممەدی، ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی، دیواندەرە، دوای تێپەڕاندنی نیوەی ماوەی یەک ساڵ سزای بەندکرانی سەپێندراو بەسەریدا، لە بەندیخانەی ناوەندی بیجاڕ بەپێبەندی ئەلیکترۆنییەوە، بەمەبەستی تەواوکردنی ماوە سزاکەی لە دەرەوەی بەندیخانە، ئازاد بوو. ئومێد شامحەممەدی، ڕۆژی شەممە ١٩ی گۆڵان دوای بانگکرانی بۆ دادگای جێبەجێکردنی سزای شاری دیواندەرە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکردنی سەپێندراو بەسەریدا دەستبەسەرکرا و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی بیجاڕ کرا. ئەم چالاکە پیشەییە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی پارەکە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی دیواندەرەوە دەستبەسەرکرا.ئومێد شامحەممەدی، دوای تێپەڕاندنی ٧٦ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و نیو تمەنی، بە شێوەیەکی مەرجدار لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازادبوو.