ئازادی ئەرەشک قەیسەربەیگی بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان
چوارشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۲   |  26-07-2023
ڕۆژی سێشەممە ٣ی گەلاوێژ، “ئەرشەک قەیسەربەیگی” تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی ئیلام و دانیشتووی سەراوڵە، بە دوای دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی و هەتا کاتی تەواوبوونی دادگاییکردنی لە کانونی پەروەردە و چاکسازی ئیلام ئازادکرا.
شایانی باسە، ئەرەشک قەیسەربەیگی لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتدا ناچار بە واژۆکردنی لاپەڕەیەکی سپی بووە. ئەرەشک قەیسەربەیگی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەراوڵە دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە حکوومەتییەوە بۆ کانونی پەروەردە و چاکسازی ئیلام گواسترابوویەوە.