فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی بێهزاد شەهسەوار بەندکراوی سیاسی لە زیندانی نەغەدە
چوارشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۱   |  18-05-2022

بێهزاد شەهسەوار به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری ورمێ، دوای تێپه‌ڕاندنی سێ ساڵ له‌ زیندانی ناوه‌ندیی نه‌غه‌ده‌، ئازاد كرا. بێهزاد شەهسەواری خه‌ڵكی گوندی “ده‌زج مه‌رگەوەڕ”ی شاری ورمێ، مانگی بەفرانباری ١٣٩٧ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ به‌ ناو‌ی سیامه‌ند شه‌هسەوار له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ هەرێمی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌ سنووری “ته‌مه‌رچین”ی حاجێومەران، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و بردران بۆ شوێنی دەزگا ئەمنییەکان لە شاری ورمێ. ناوبراوان دوای مانگێك، له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوه‌ندیی نه‌غەدە گوازرانه‌وه‌.