ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، ئایەت عارفی نیا، خوێندکاری دەرچووی یاسا و بەڕێوەبەری کاناڵی “آبدانان در گذر زمان”، لە زیندانی ئیلام ئازاد بوو.
ئایەت عارفی نیا، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیلام بە تۆمەتی “دروستکردنی گرووپ بەمەبەستی تێکدانی نەزمی ناوخۆیی وڵات” بە ٦ ساڵ (کە سێ ساڵی هەڵپەسێردراوە) و “چالاکی و پڕوپاگەندە دژی نیزام” (لە ڕێگای دامەزراندنی کاناڵی تێلێگرامییەوە)”، بە ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرابوو. هەروەها پارسپۆرتەکەی دەستی بە سەرداگیرابوو و بە دوو ساڵیش قەدەغەبوونی چوونەدەرەوە لە ئێران، مەحکووم کرابوو.
ئایەت عارفی نیا، خەڵکی شاری ئابدانان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.