فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی دوو برا لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد
دوشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۱   |  27-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو برای خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوەکانی “هادی ئیسماعیل نەژاد و پێشەوا ئیسماعیل نەژاد”، کە پێشتر سزای ٢ ساڵ بەندکرانیان لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە بەسەردا سەپێندرابوو، دوای تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەیان، لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد ئازاد بوون.

ئەم دوو برایە بە تۆمەتی “کۆکردنەوە و ڕیزبەندی زانیاری و خستنە بەردەستی کەسانی دیکە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” و “هاوکاری لەگەڵ دوژمن” هەر کامیان سزای ٣ ساڵ بەندکرانیان لە لایەن دادگای گشتی شاری سەردەشتەوە بەسەردا سەپێندرابوو. ئەم سزایە دواتر لە لایەن لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەمکرایەوە. شیاوی ئاماژەپێدانە، ئەم دوو برایە ڕۆژی چوارشەمە ٤ی مانگی گوڵانی ساڵی ٩٨ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت دەستبەسەرکران و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترانەوە. هادی ئیسماعیل نەژاد و پێشەوا ئیسماعیل نەژاد دوای تێپەڕبوونی ٩ مانگ بەندکران لە زیندانی ورمێ بۆ زیندانی مەهاباد گواسترانەوە.