ئازادی دوو هاووڵاتیی لە زیندان بە دانانی بارمتە
دوشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۱   |  20-02-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی مەریوان و نەغەدە، بەدوای دانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەممە، “ئازاد خوانچەزەر”، چالاکی کرێکاری و کۆمەڵایەتیی بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەریوان ئازاد بوو. هەروەها”محەممەد محەممەدی (شێخاڵی)، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “شیناوێ”ی سەر بە پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تەمەنی و بەشێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە، ئازاد بوو.