ئازادی دوو هەڵسووڕاوی سینفی مامۆستایان لە شاری سنە
پێنجشەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۱   |  09-06-2022
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، مەجید کەریمی و مەسعود فەرهیختە ئەندامانی یەکیەتیی مامۆستایانی سنە و ئیسلامشار پاش یەک حەوتوو دەستبەسەر کردنیان ئازاد کران.
مەسعود فەرهیختە له هەڵسووراوانی سێنفی مامۆستایانی ئیسلامشار و ئەندامی ئەنجومەنی هەماهەنگی و کۆمیتەی دانوستانکاری ئازادکردنی مامۆستایانە، کە بۆ دانوستان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان، هاتبووە شاری سنە. بەڵام لە ڕێکەوتی ١٠ی ئەم مانگەدا لە تێرمیناڵی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو.
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردانیش، مەجید کەریمی چالاکی سەندیکای مامۆستایان، لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی شاری سنە بۆ بەدواداچوونی باروودۆخی مەسعود فەرهیختە چووبوونە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەوێ دەستبەسەر کرا بوو.