ئازادی زیندانیەکی سیاسی خەڵکی پیرانشار
پێنجشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۱   |  14-07-2022
خالید محەممەد سووری تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی پیرانشار کە مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕ، دوای یەک مانگ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد بوو.
شایانی باسە کە خالید محەممەد سووری لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە، لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.