فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی سۆما و سروە پوورمحەممەدی بە دانانی بارمتە
سێشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۱   |  14-02-2023

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، سۆما و سروە پوورمحەممەدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە کانوونی ئیسڵاح و تەربییەتی شاری سنە، بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

شایانی باسە کە ئەو دوو ئەندامەی ئەنجومەنی “نۆژین” ، لە گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کرابوون.هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو خوشکە، زانیارییەک  لەبەر دەستدا نییە.