ئازادی سۆهەیل عەرەبی بە دانانی بارمتە لە زیندان
یەکشەممە ۲۸-۱۲-۱۴۰۱   |  19-03-2023
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا “سۆهەیل عەرەبی” بەندکراوی سیاسی پێشوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پێڕاگەیشتن بە پەروەندەکەی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سۆهەیل عەرەبی ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی فەشافوویە کرا و دواتر گواسترایەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج. شایانی باسە، ناوبراو دوای چوار ڕۆژ لە بەندی قەرەنتینەوە گواستراوەتەوە بۆ بەندی گشتی ئەم زیندانە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەپێوەند لەگەڵ دەستبەسەر کردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لەدژی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.