ئازادی سەرجەم مامۆستایانی دەستبەسەرکراوی شاری سەقز
یەکشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۱   |  26-06-2022
رۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەر، ٣مامۆستا و چالاکی پیشەیی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی “حەسەن ڕەحیمیان”، “تاهیر حامیدی” و “موحسین شکووهی” بە دانانی بارمتە ئازاد کران و بەمەش سەرجەم ئەو ٢١ مامۆستایەی کە لە سەقز دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران.
جیا لەم سێ کەسە دوو مامۆستای دیکەش بە ناوەکانی “د. حیسام خاکپو ور” و “ئەحمەد قادری” پیستربە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرابوون.
بەم پێیەش سەرجەم ئەو ٢١ مامۆستایەی کە لە ڕەشبگیری مامۆستایان لە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران.