فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی شەش کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردوان لە زیندانی ناوەندی بۆکان
هەینی ۲۶-۰۳-۱۴۰۲   |  16-06-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی جۆزەردان، شەش کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردوان بە ناوەکانی “ئەحمەد ڕەحیمی، ئارمان حەبیبی، عەبدولڕەحمان نەسری، هاشم ساعێدی و دوو شۆفیری پاسەکان” بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی بوکان ئازاد بوون.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بنەماڵەی قوربانییەکان تەنیا لەبەر ئەوەی لە شارەکانی سەقز و بوکان چاویان بە بنەماڵەی قوربانیانی شۆڕش کەوتووە، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.