فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی مۆختار ئەسەدی لە زیندانی سنە
یەکشەممە ۲۸-۱۲-۱۴۰۱   |  19-03-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، “مۆختار ئەسەدی” چالاکی سێنفی مامۆستایانی کوردستان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مۆختار ئەسەدی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەممە لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا بوو. تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.