فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربیەتی شاری سنە
پێنجشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۲   |  21-09-2023

کاوان ڕەزایی، مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی سنە، پاش ٦ ڕۆژ  دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربیەتی سنە ئازاد بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم مێرمنداڵە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیراوە و پاش ڕاگوێزرانی بۆ کانوونی ئێسڵاح و تەربیەتی سنە، ئازاد بووە. کاوان ڕەزایی لە ماوەی لێپرسینەوەکەیدا لەژێر گوشاری تونددا بووە و چەند برینێکیش لەسەر ڕوومەتی بەجێ ماون. ناوبراو بە هۆی چالاکیی سیاسیی ئەندامانی بنەماڵەکەی لە دەرەوەی وڵاتیش کەوتووەتە ژێر گوشار.
شایانی باسە کە کاوان ڕەزایی ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانان، بە هێرشی ١٥ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا.