ئازادی نەوید ئەحمەدی لە زیندانی ناوەندی سنە
یەکشەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۲   |  01-10-2023
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٨ی ڕەزبەر، “نەوید ئەحمەدی” خەڵکی شاری دیواندەرە، بە دوای دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نەوید ئەحمەدی لە رێکەوتی ٢٣ی خەرمانان بەبێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی ١٦ مەتری دیواندەرە ، دەستبەسەر کرابوو.