فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی هەڵسووراوێکی کرێکاری بە دانانی بارمتە لە شاری سنە
پێنجشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۲   |  01-06-2023

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی جۆزەردان، کەماڵ کەریمی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد بوو.
ئەم چالاکە کرێکارییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.
کەماڵ کەریمی، شەوی چوارشەممە، ٢٧ی گوڵان، لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری بۆ بەرزڕاگرتنی یادی هوومەن عەبدوڵڵاهی، لە گیان بەختکردووانی بزووتنەوەی ژینا چووبوونە ماڵی باوکی ناوبراو کە هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بە هێرشکردنە سەر ماڵی فەرشید عەبدوڵڵاهی، بە نواندنی توندوتیژی دەسبەسەریان کردبوون.
ئەم چالاکە کرێکارییانە، پاش دەسبەسەرکران بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوون.