فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی هەڵسووڕاوێکی ژینگەیی بە دانانی بارمتە
دوشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۲   |  11-03-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، دلێر زاهێدیپوور، هەڵسووراوی ژینگە و کۆمەڵایەتیی خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندان ئازاد بوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هەڵسووڕاوە ژینگەییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
ڕۆژی هەینی، ٦ی ڕێبەندان، ئەم هاووڵاتییە بە بێ هیچ هۆکارێک لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بە سەر مۆبایل و ماشینی ئەم هاووڵاتییەشدا گرتبوو.
شایانی باسە کە هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی دلێر زاهێدیپوور، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.