ئازادی ٣هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە شنۆ
هەینی ۱۸-۰۶-۱۴۰۱   |  09-09-2022
سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی مانگی گەلاوێژی شاری شنۆ بە ناوەکانی حەکیم میرزایی، هیوا میرزایی و زاهیر مورادی دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ ئازاد بوون.
ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراون و لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی بە هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان تۆمەتبار کراون.
شایانی باسە کە حەکیم میرزایی، هیوا میرزایی و زاهیر مورادی ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانان لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازرانەوە.