فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی ٦قوتابی دەستبەسەرکراو دوای دانپێدانانی زۆررملێ
سێشەممە ۰۳-۰۸-۱۴۰۱   |  25-10-2022

ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەزەڵوەر، ئیدارەی ئیتلاعاتی کرمانشا لەگەڵ گرووپێکی کەناڵی دەنگ و ڕەنگی ئەم پارێزگایە، چوونەتە قوتابخانەی کچانەی “عیفەت” و هەڕەشەیان لە قوتابییانی ئەو قوتابخانەیە کردووە و لە ژێر گوشاردا ناچاریان کردوون بە دانپێدانانی زۆرەملێ هەتا دەستبەسەرکرانی هاوڕێکانیان بە درۆ بخەنەوە.
شایانی باسە کە لە ماوەی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردبووە سەر قوتابخانەی کچانەی عیفەت و شەش قوتابی کچ بە ناوەکانی؛ کیمیا عەلیمورادی، سندووس یەعقووبی، هێرۆ نووری، ئێلینا ڕەنجبەر، ڕەها سەبووری و سارا کەرەمی، کە هەموویان تەمەنیان ١٧ ساڵە، دەستبەسەرکردبوو.
دوابەدوای میدیایی کردنەوەی هەواڵی دەستبەسەرکرانی ئەو شەش قوتابییە کچە ، دوای وەرگرتنی بەڵێنێکی نووسراو لەو قوتابییانە کە ناوەڕۆکەکەی نەزانراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازاد کرابوون.
هەر لەم ڕاستایەدا، بەڕێوەبەری پەروەردە و بارهێنانی شاری جوانڕۆ، هەواڵی دەستبەسەرکرانی ئەو شەش قوتابییەی ڕەدکردبووەوە، هەروەها هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هەموو ئەو کەناڵە تێلێگرامیانەی کە ئەو هەواڵەیان بڵاو کردبووەوە ناچاریان کردبوون، کە هەواڵەکەیان بسڕنەوە.