فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی چوار هاووڵاتی لە زیندانەکانی ڕژیم بە دانانی بارمتە
یەکشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۱   |  29-01-2023

ڕاپۆرتەکان باس لە ئازاد بوونی چوار هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی شنۆ، پیرانشار، پاوە و کرماشان بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان دەکەن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی مانگی ڕێبەندان، “تاهر حەمیدی” خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٣ میلیارد تمەن و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ڕێبەندان، “باپیرە بەرزە” خەڵکی ئاوای چیانەی پیرانشار و زیندانی سیاسی پێشوو بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا. لە لایەکی دیکەوە هونەرمەندێکی خەڵکی شاری پاوە بە ناوی “شاهۆ حسێنی” ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندان، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. هاوکات “فەرید مۆرادی “دەرچووی بەشی کارناسی باڵای جوگرافیای سیاسیی و خەڵکی کرمانشا و دانیشتوی تاران،  دوای ٣ مانگ دەستبەسەرکران ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندان، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی فەشافوویە ئازادکرا.