پوریا جەوادی بەندکراوی سیاسی خەڵکی شارۆچکەی کارزان سەر بە شاری ئیلام دوای ٧ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرا.
پوریا جەوادی دوای دەستبەسەر کران بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئیلام بە سەختترین شێوە ئەشکەنجە دراوە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گوازراوەتەوە.
پوریا جەوادی ڕۆژی هەینی ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٠ هاوڕێ لەگەڵ هاوژینەکەی بە ناوی مریەم حەقگوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئیلام دەستبەسەر کرابوو و لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی رژیمەوە بە هاوکاری کردنی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان تۆمەتبار کراوە.