ئازادی کاتی هاووڵاتیەکی خەڵکی دەڕەشاری ئیلام بە دانانی بارمتە
پێنجشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۱   |  02-03-2023
ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەمە، محەممەد زەینیوەند، هاووڵاتیی خەڵکی دەڕەشاری ئیلام بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی ماهپارە ئازاد بوو.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە، ٢٢ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتی بە ناڕەوونیی چارەنووسی خۆی لە زیندانی ماهپارە مانی لە خواردن گرتبوو.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی سەرماوەز، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیشیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.
شایانی باسە کە تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.