١٠ کەس لە مامۆستایانەی شاری سەقز بە ناوەکانی عەزیز مەرزی، کەیوان محەممەدی، تاهیر قادرزادە، محەممەد فەتاحی، ئەنوەر فەرەجزادە، قادر یەسرابی، سەید سەلاح حوسێنی، خالید شێخی، حوسێن محەممەدی و لوقمان ئەڵڵا مورادی ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کران.
ئەم ١٠ مامۆستایە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە هاوڕێ لەگەڵ ١١ مامۆستای دیکەی خەڵکی سەقز دەستبەسەر کراون کە لەو ١١ کەسی دیکە ئاوات ڕەزەوی شەوی پێنجشەممە ئازاد کراوە و ١٠ مامۆستای دیکە هێشتا دەستبەسەرن.
ناسنامەی ئەو ١٠ مامۆستایەی کە هێشتا دەستبەسەرن خالید عەبدوڵڵاهی، سولەیمان عەبدی، ئەحمەد قادری، تاهیر حامیدی، زاهید مورادی، د.حیسام خاکپوور، حەسەن ڕەحیمیان، ئیسماعیل ڕێحانی، ئامانج ئەمینی و موحسین شکووهی ڕاگەیەندراوە.