بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانیکەم ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یاخود بریندار بوون کە ٩٣ و ٢ دەهۆمی ئەو حاڵەتانەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەو ئامارە، ٣ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ٢٧ کۆڵبەر بریندار بوون کە کەسێکیان مێرمنداڵ و تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بووە. لەو ئامارە تۆمارکراوەدا پارێزگای کرماشان بە ١٩ حاڵەت زۆرترین ڕێژەی قوربانیبوونی کۆڵبەران و کاسبکارانی تێدا تۆمارکراوە.
هۆکاری گیانلەدەستدان یان برینداربوون
تەقەکردنی ڕاستەوخۆ: ٢٨ کەس (٣ کوژراو و ٢٥ بریندار). تەقینەوەی مین: یەک بریندار و لێدان و بێڕێزی کردن، یەک کەس.
جیاکردنەوەی ئامار بەپێی پارێزگاکان
پارێزگای ئازەربایجانی غەربی: ١ بریندار
پارێزگای کوردستان: ٥١٠ کەس (٣ کوژراو و ٧ بریندار)، پارێزگای کرماشان: ١٩ کەس (١ بریندار)
تەقەکردنی هێزە چەکدارەکان
هێزە کانی هەنگی سنووری: ٢٧ کەس (١کوژراو و ٢٦ بریندار
سپای پاسداڕان: ٢ حاڵەت (٢ کوژراو )
کەسێکیش بە تەقینەوەی مین بریندار بووە.