بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ، لانیکەم ١١٨ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە ٩٣ و ٢ دەهۆمی ئەو حاڵەتانەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەو ئامارە، ٨ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ١١٠ کۆڵبەر بریندار بوون. هەر لە ماوەی ئەو مانگەدا کۆڵبەرێکی منداڵ کوژراوە و ١٤ کۆڵبەری دیکەی منداڵ و مێرمنداڵی تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بریندار بوون. ئەو ئامارە بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشووتر (مانگی ئۆکتۆبەر) کە ٣٠ کۆڵبەر قوربانی بوون، ٨٨ حاڵەت واتە ٢٩٣ لەسەد زیادی کردووە.
هۆکاری گیانلەدەستدان یان برینداربوونی کۆڵبەران
تەقەکردنی ڕاستەوخۆ: ١١١ کەس (۶ کوژراو و ١٠۵ بریندار) کە دەکاتە ٩٣.٢ لەسەدی کۆی گشت حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: ٢ کەس (٢ بریندار) کە دەکاتە ٢.٦ لەسەدی کۆی گشت حاڵەتەکان.
ڕووداوە سروشتییەکان: ۵ کەس (٢ کوژراو و ٣ بریندار) کە دەکاتە ٤.٢ لەسەدی کۆی گشت حاڵەتەکان.
جیاکردنەوەی ئامار بەگوێرەی پارێزگاکان
پارێزگای ئازەربایجانی غەربی: ٣ کەس (٢ کوژراو و ١ بریندار )
پارێزگای کوردستان: ٩٣ کەس (۵ کوژراو و ٨٨ بریندار )
پارێزگای کرماشان: ٢٢ کەس (١ کوژراو و ٢١ بریندار)