ڕۆژی هەینی ١٩ی خەزەڵوەر، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نزیکەی پەنجا هەزار هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی شەڕ و ململانێ بەردەوامەکانی باکووری بۆرما ئاوارە بوون، کە لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەردا، هاوپەیمانییەکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە کەمینە نەتەوەییەکان هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر هێزە سه‌ربازییه‌کانی سه‌ر به ئونجوومه‌نی سه‌ربازی دەسەڵاتدار دەستپێکرد.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) له راپۆرتی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تاوه‌كوو رۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی خەزەڵوەر، نزیکەی پەنجا هەزار کەس لە ویلایەتی شان ناچار بوون هەڵبێن. نووسینگەکە سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، هه‌فته‌ی رابردوو ٢٣ هه‌زار كه‌سی دیكه ناچار بوون شوێنه‌كانیان به‌جێبهێڵن و ئاواره بن. هه‌روه‌ها هۆشداریشی داوه ئه‌گه‌ر ململانێ چه‌كدارییه‌كان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئاواره ده‌بن زیاتر ده‌بێت.