ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٢٠ هەزار هاووڵاتی ئۆکراینی
یەکشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۰   |  27-02-2022
ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەممە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، لە کاتی دەستپێکی هێرشی نیزامی ڕوسیەوە بۆ سەر ئۆکراین و چوونەسەرەوەی ئاماری کوژراو بریندارەکان لە ولاتی ئۆکراین ، زیاتر لە ١٢٠ هەزار هاوولاتی ئۆکراینی ئاوارە بوونە و بۆ سنوورەکانی ولاتی لهستان و باقی ولاتە ئوروپایەکان پەنایان بردووە.
شایانی باسە شەڕو ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتە زلهێزەکانی جیهان، زەرەر و زیانەکەی تەنیا بەسەر کۆمەڵگای مەدەنیدا دەسەپێت.