فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئاگر کەوتنەوە لە زیندانی ئێڤین
یەکشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۱   |  16-10-2022

شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ هۆی ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوان و ئاگرگرتنی به‌نده‌كانی ٧ و ٨ی زیندانی ئێڤین، زیاتر لە ٦٠ كه‌س برینداربوون، به‌ پێی ڕاپۆرتەکان چوار به‌ندكراو كوژراون، هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بنه‌ماڵه‌ی نیگه‌رانی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌ته‌وه‌ و داوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕووڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.
زیندانیەکانی به‌نده‌كانی ٧ و ٨ی زیندانی ئێڤین دژبه‌ به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی زیندان ڕاپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و ئاگر له‌ به‌نده‌كانی ٧ و ٨ به‌ردرا و هێزه‌کانی گاردی ویژەی ڕژیم بۆ سەرکوتی زیندانیەکان‌ به‌ره‌و زیندانی ئێڤین رەوانە کران و له‌ نارنجۆك ئه‌ندازی ٣٧ میلیم كه‌ڵكیان وه‌رگرت بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌ی زیندانیان، هاوكات خه‌ڵكی ناڕازی و بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندان كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی به‌ دروشمی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه” له‌ ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووبه‌ری زیندانی ئێڤین تا كاتی نیوه‌شه‌و دژبه‌ ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌،‌ به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، له‌و ڕووداوه‌دا ٦١ به‌ندكراو به‌سه‌ختی برینداربوون و چوار کەسی دیکەش گیانی له‌ده‌ست ‌داوه‌ و به‌شێك له‌ به‌ندكراوانی سیاسی بۆ زیندانی كه‌ره‌ج گوازراونه‌ته‌وه‌.