ئاگر کەوتنەوە لە کارخانەی ئیلکترۆئیستیل لە مەشهەد
سێشەممە ۱۵-۰۱-۱۴۰۲   |  04-04-2023
سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ١٥ی خاکەلێوە، ٣ ئەنباری کارخانەی بەرهەمهێنانی ئامێری ناوماڵی ئیلکترۆئیستیل لە مەشهەد، ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە.
بەهۆی بەربڵاوبوونی ئەم ئاگرە دوکەڵێکی ڕەش هەموو شوێنێکی داپۆشیوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی بریندارەکانەوە نییە و تیمەکانی ئاگر کوژاندنەوە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن کە تا ئێستاش بەردەوامە.