ڕۆژی شەممە ٤ی خاكه‌لێوه یسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە وڵامی قسەکانی ئا‌نتۆنیۆ گوترێش وتی: لەژێر ریبەری ناوبراودا، نەتەوە یەکگرتووەکان بووەتە ڕێکخراوێکی دژە جوولەکە و دژە ئیسرائیل کە پشتیوانی تێرۆریستان دەکات و بوێریان پێ دەبەخشێت.
ناوبراو لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئا‌نتۆنیۆ گوترێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێستا لە دیوی میسری دەروازەی ڕەفەح وەستاوە و ئیسرائیلی بە بەرپرسیاری بارودۆخی مرۆیی غەززە ده‌زانێ، بەبێ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک تێرۆریستانی حەماس-داعش مه‌حكووم بکات چونکە ئەوانن هاوکارییه مرۆییه‌كان تاڵان دەکەن.
شایانی باسە کە سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتی سەردانکردنی دەروازەی ڕەفه‌ح لە دیوی میسر، ئیسرائیلی بە هۆکاری ڕێگری‌کردن لە جووڵەی بارهەڵگرەکانی فریاكه‌وتن لە سنووری میسر بۆ چوونە نێو غەززە، کە خەڵکی ئەو ناوچەیە ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە، به تاوانبار زانی.
کاتس نووسیویەتی: کە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌حاڵێكدا ئەو لێدوانانەی کردووە بەبێ ئه‌وه‌ی كه دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی (ئانروا) به هۆی هاوکاری لەگەڵ تێرۆریستان مه‌حكووم بکات. هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل نووسی كه گوترێش ته‌نانه‌ت له قسه‌كانیدا باسی له بارمته‌كانی ئیسرائیلی كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به‌دیل گیراون نه‌كردووه.