فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئیقبال شەعبانی هەڵسووراوی کرێکاریی سزای ٣٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
پێنجشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۲   |  20-07-2023

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕ، ئیقباڵ شەعبانی، هەڵسووراوی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان”، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە. شایانی باسە کە ئەم سزایە بۆ ماوەی ٣٠ مانگ هەڵپسێردراوە. شیاوی ئاماژەپێکردنە کە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ دوایین دانیشتنی دادگا بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەو تۆمەتانەی کە خرابوونە پاڵ ئیقباڵ شەعبانی بەڕێوەچووبوو. ئیقبال شەعبانی ڕۆژی شەممە، ٣٠ی گوڵان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و دوای ١٥ ڕۆژ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوەتەوە، دواجار بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی ئازاد بوو.