ئێران دەورەیەکی وشکەسالی ٣٠ سالەی لە پێشدایە
شەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۱   |  07-05-2022
بە ووتەی ”عەلیڕەزا شەهیدی” بەرپرسی ڕێکخراوی زەویناسی و دۆزینەوەی کانگاکان، ئێران چووەتە نێو دەورەیەکی وشکەساڵیی ٣٠ ساڵە و ساڵ بە ساڵ وشکبوونی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێ. ناوبراو باسی لەوە کردووە کە دیاردەی تۆز و خۆڵ کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە هەر لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت.
بەرپرسی ڕێکخراوی زەویناسی هۆشداریی داوە کە هەتا ساڵی ٢٠٣٠ ئێران یەکێک لەو وڵاتانە دەبێت کە زۆرترین کێشە و ئاڵۆزیی ئاوی دەبێت. ناوبراو لەسەر ئەو تۆز و خۆڵ بارینەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە شارەکانی ئێران و کوردستانی گرتووەتەوە وتوویەتی ‘ ‘لێکۆڵینەوەکان نیشانی داوە ٣٠ لەسەدی تۆز و خۆڵەکان لە وڵاتانی ناوچەکەیِ و ٧٠ لەسەدی لەناوخۆوە سەرچاوەیان گرتووە.