ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی دزفوول
شەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۲   |  19-08-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی دزفوول، بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک کە پێشتر لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، ڕۆژی شەممه لەسەر بڕیاری ناوەندی دادپەروەری ڕژیم بەکردەوە دەرهات. جێگای ئاماژەیە، ناوی ئەم بەندکراوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، نەزاندراوە.