ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی زاهێدان
پێنجشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۰   |  03-02-2022
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی مانگی ڕێبەندان، حوکمی بەندکراوێک کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە بە سزای ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی زاهێدان بەکردەوە دەرهات.
شوناسی ئەم کەسە “حەفیزوڵڵا بەراهویی” و خەڵکی زاهێدان ڕاگەیەندراوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بەڕێوەچوونی ئەم حوکمە لەلایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێران و سەرچاوە فەرمییەکان بڵاونەکراوەتەوە.