ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی “لاکان”ی ڕەشت
پێنجشەممە ۰۸-۰۹-۱۴۰۳   |  28-11-2024
حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی شاری سەحنە کە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی “لاکان”ی ڕەشت جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی عەلی تەرکەش بەند تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “سیا چەقا”ی سەربە شاری سەحنە و دانیشتووی مەلاردی پارێزگای تاران، لە زیندانی لاکان جێبەجێ کراوە.