فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی کەرەج
یەکشەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۲   |  02-07-2023

لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی ڕژیم، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی شاری هەرسین سەر بە کرماشان، لە زیندانی ناوەندی کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی “فەرشاد عەبدلی” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی هەرسین کە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندی کەرەج حوکمەکەی جێبەجێ کرا. هەروەها سێ بەندکراوی دیکە کە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، گەڕێندرانەوە بۆ بەندی گشتی ئەم زیندانە. پێویستە بوترێ کە هەواڵی ئێعدامی فەرشاد عەبدلی هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی سەر بە ڕژیم و نزیک لە دەسەڵاتی دادپەروەری بڵاونەکراوەتەوە.