ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی قۆم
یەکشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۲   |  30-07-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی گەلاوێژ، بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی قۆم ئێعدام کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەندکراوێک بە ناوی “حەمید عەسگەری نیا” خەڵکی شارستانی ئەراک، بە تۆمەتی “دەستدرێژی ڕەگەزی، ڕفاندنی ئینسان و دزینی ماڵی خەڵک”، لە لایەن دادگاوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. شایانی باسە، ڕۆژی شەممە سەرۆکی گشتی دادگوستەری پارێزگای قۆم باسی لە ئێعدامی بەندکراوێکی دیکە بەهەمان تۆمەت کردبوو.