فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی قوم
یەکشەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۲   |  10-12-2023

حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک کە پێشتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی سەرماوەز، لە زیندانی ناوەندی قوم بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، حوکمی ئێعدامی “عەباس کێتابی” کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادپەروەری ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٩ی سەرماوەز، لە زیندانی ناوەندیی قوم بە کردەوە دەرهات. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی ئێعدامی ئەم بەندکراوە لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی ڕژیم بە تایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادپەرورییەوە بڵاونەکراوەتەوە.