فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی خۆڕەمئاوا
پێنجشەممە ۲۳-۰۹-۱۴۰۲   |  14-12-2023

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەز، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کۆیەشت بە ناوی سەجاد حەقیزادە تەمەن ٣٧ ساڵ لە زیندانی “پارسیلۆن” ی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەجاد حەقیزادە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە” دەستبەسەرکراوە و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیاکانی ڕژیم بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.