ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی قوم
هەینی ۲۴-۰۹-۱۴۰۲   |  15-12-2023
سەرلە بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان”وە دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندی قۆم ئێعدام کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “داوود بەراهوویی” ٤١ ساڵ تەمەن و خەڵکی زاهێدان کە ساڵی ١٤٠٠ بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات.