ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی تەورێز
یەکشەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۲   |  11-02-2024
سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک کە ناوی هێشتا بڵاونەکراوەتەوە، لە زیندانی ناوەندی تەورێز بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوە لە ساڵی ١٣٨٩ بە تۆمەتی “کوشتنی بەئانقەست” لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری تەورێز دەستبەسەر و لە لایەن بەشی یەکی جێبەجێ کردنی سزاکان بە ئێعدام مەحکووم کڕابوو.